لوقمان عه‌بدولقادر ئاماری ڕه‌وانه‌کردنی به‌رکه‌وتوووانی چه‌کی کیمیایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ 500 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی له‌ ساڵی 2018دا ته‌نیا 34 که‌سیان بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "له‌ 500 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی كه‌ دۆخی ته‌ندروستییان زۆر خراپه‌ ‌و پێویستیان به‌وه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، له‌ 2018دا ته‌نیا 34یان بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كراون، ئه‌و 34 كه‌سه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری چاویان هه‌بوووه‌ و به‌ فشاری ئێمه‌‌ و هاوكاریی مه‌كته‌بی ته‌ندروستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ كراون".

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ باسی له‌وه‌ش كرد که‌ له‌ مانگی 7ی 2018وه‌ فه‌رمانی بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ركه‌وتوووانه‌ی دۆخی ته‌ندروستییان زۆر خراپه‌ ده‌رچوووه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: "ئه‌و به‌ركه‌وتوووانه‌ ده‌بوو به‌ چه‌ند قۆناخێک ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌س له‌و مه‌له‌فه‌ ناپرسێته‌وه‌ و ساڵ له‌ دوای ساڵیش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ركه‌وتوووانی چه‌كی كیمیایی زیاد ده‌بێت".

له‌ هه‌رێمی كوردستان 972 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی هه‌ن كه‌ 560 كه‌سیان خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ن و له‌ مانگی 7ی 2018دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا ئه‌و به‌ركه‌وتوووانه‌ی پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ هه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 500 به‌ركه‌وتوویێک ده‌بێت و له ‌ساڵی 2013وه‌ تاوه‌كوو ئێستا 107 به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی به‌هۆی كاریگه‌ریی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ریان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50782

Your Comment

You are replying to: .
captcha