به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) ئامارى ساڵی 2018 ڕاده‌گه‌یێنێت و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که زیاتر له 900 جار شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان شه‌ڕڤانانى یه‌په‌ژه و چه‌کدارانی سه‌ر به تورکیا له عه‌فرین ڕووی داوه و زیاتر له دوو هه‌زار و 772 چه‌کدار و سه‌ربازیی تورکیا له‌و شه‌ڕانه‌دا کوژراون.
ئاماژه به‌وه کراوه که شه‌ڕڤانانی ژن له قۆناغی (به‌رخۆدانی سه‌رده‌م)دا 147 چالاکییان ئه‌نجام دا و نزیکه‌ی 350 چه‌کدار و سه‌ربازی تورکیا له‌و چالاکییانه‌دا له عه‌فرین کوژراون.
یه‌په‌ژه ڕوونی کردۆته‌وه که شه‌ڕڤانانی ژن ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌بوووه له پاککردنه‌وه‌ى باکووری سووریا له چه‌کدارانی داعش له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی (گه‌رده‌لوولی جزیره) و له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌شدا نزیکه‌ی چوار هه‌زار و 214 چه‌کداری سه‌ر به گرووپه تیرۆریستییه‌کان کوژراون.
به‌پێی ئاماره‌کانی یه‌په‌ژه له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌دا ده‌یان گوند و ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی داعش له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ژنه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه و هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نیش له ده‌ستی چه‌کداره تیرۆریستییه‌کان ڕزگار کراون.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment