به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆدریش کیسهویت سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگهیاندوووه که داوامان له هه‌ر دوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا کردوووه که داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بکه‌ن ناوچه‌ى دژه‌فڕین و ئارام له سووریا دروست بکه‌ن و ئه‌وه‌شى به کارێکى ئاسان بۆ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که پێوسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕێگه بگرێت له هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى له‌لایه‌ن تورکیاوه بۆ سه‌ر سووریا و هێرشه‌کانى ماوه‌ى ڕابردووى تورکیاشى بۆ سه‌ر عه‌فرین و ناوچه کوردییه‌کانى سووریا به "داگیرکارى" پێناسه کردوووه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا دواى بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له سووریا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا له چه‌ندین لێدوانی‌دا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و ناوچه سنوورییه‌کانى نێوان سووریا و تورکیاى کردبوو به بیانووى پارێزگاریی کردن له وڵاته‌که‌ى له ڕووى ئه‌منییه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment