به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌دران چیا کورد ڕاوێژکاری کاروباری ڕووسیا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ڕایگهیاندوووه: "له میانی سه‌ردان و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی شاندێکیاندا بۆ ڕووسیا نهخشهڕێگهیێکیان بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریادا داوه‌ته لایه‌نی ڕووسیا و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامیان ده‌که‌ن".
به‌دران چیا کورد ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ڕووسیا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بواره‌دا ڕۆڵی نێوه‌ندگیرێک بگێڕێت".
به‌دران چیا کورد ئه‌وه‌شی وتوووه: "دوایین بڕیار بریتییه له ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و ئێمه به‌م ئاراسته‌یه کار ده‌که‌ین به بێ له‌به‌رچاوگرتنی باجه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کانیش ناڕازی بن".
ڕاوێژکاره‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر وتیشی: "ئێستا تۆپه‌که له گۆڕه‌پانی ڕووسیا و دیمه‌شقدایه و ده‌توانین ده‌ست به دیالۆگ بکه‌ین."
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتنێکی له‌و جۆره له‌سه‌ری ڕێکبکه‌ون هه‌ر دوو به‌شی گه‌وره‌ی وڵاته‌که که به‌هۆی شه‌ڕه‌وه جیا بوونه‌ته‌وه یه‌ک ده‌گرنه‌وه و ته‌نها یه‌ک سووچ له باکووری ڕۆژئاوا ده‌مێنێته‌وه که شه‌ڕی تێدا بمێنێت ئه‌ویش له‌ژێر ده‌ستی گرووپه‌کانی سه‌ر به تورکیادایه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment