کوردپرێس:
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا وێرای به‌خێر هێنانی گه‌رمی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌فدی یاوه‌ری، هه‌ڵبژاردن و ده‌ستبه‌كاربوونی د. به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی به قۆناغێكی تازه وه‌سفكرد و رایگه‌یاند بڕوامان وایه ئیداره‌ی نوێ عێراق له دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عێراق سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئاماده‌ی وڵاته‌كه‌شی بۆ هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌ك خسته‌روو.
به‌رهه‌م ساڵح سوپاسی پێشوازی گه‌رمی سه‌رۆك كۆماری توركیای كرد و رایگه‌یاند هیوادارم ده‌ست پێ كردنی ساڵی نوێ ببێته ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندی زیاتری نێوان عێراق و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكرده‌وه كه دوای تێكشكاندنی داعش عێراق له به‌رده‌م قۆناغێكی تازه‌دایه له ناوخۆدا پێویستی به‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان په‌ره‌پێبدات و كاریش بۆ له ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر بكات له ئاستی ده‌ره‌وه‌ش پێویستی به په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسی.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌ند كه ئاسایشی ناوچه‌كه پرسێكی هاوبه‌شه و بۆیه پێویسته به به‌رپرسیارتییه‌كی هاوبه‌شه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ده‌رباره‌ی سوریاش رایگه‌یاند پێویسته قه‌یرانی سوریا كۆتایی پێ بهێندرێت له رێگای بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیان چاره‌نوسی وڵاته‌كه‌یان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا بگاته زیاتر له ٢٠ ملیار دۆلار
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و بازرگانی و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئاماده‌ی بوون باس له گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان عێراق و توركیا كرا و ته‌ئكیدكرایه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا چالاك بكرێنه‌وه به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتی دراوسی، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دووپات كرایه‌وه كه پێویسته قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا بگاته زیاتر له (٢٠) ملیار دۆلار ساڵانه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆنگره‌ی كوه‌یت توركیا بریاری دا بری (٥) ملیار دۆلار قه‌رز بدات به عێراق بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری سه‌رۆكی توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح وتی به‌م نزیكانه قه‌رزه‌كه كارا ده‌كه‌ین، سه‌ره‌رای گفتوگۆكردن له باره‌ی كارئاسانی گومركی و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی تازه له نێوان هه‌ردوولا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رۆك كۆماری عێراق دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م ناوچه و شاره جیاوازه‌كانی عێراق له چالاكی بازرگانی و بواره‌كانی تر سودمه‌ند بن
په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دیبلوماسی
هه‌رله درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له باره‌ی په‌یوه‌ندی دیبلوماسی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا له‌و رووه‌وه سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح وتی په‌یامی ئێمه بۆ توركیای دراوسی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاریكاریی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها وتی عێراق چاو له هه‌مه‌هانگی ستراتیژییه له‌گه‌ڵ توركیا به‌تایبه‌ت له‌و ساته وه‌خته مێژوویی ئێستادا كه ناوچه‌كه گۆڕانكاری گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا ویستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دووپاتكرده‌وه، رایگه‌یاند حكومه‌تی توركیا بڕیاری داوه كه چه‌ند كۆنسوڵخانه‌یه‌كی تر له عێراق بكاته‌وه به مه‌به‌ستی باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری ئاسانی بۆ كاروباری هاووڵاتیان و چالاكی بازرگانی.
كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
گرفتی ئاو و ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو سه‌رۆك كۆماری عێراق خواستی وه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ كۆتایی هێنان به پرسی ئاو له نێوان هه‌ردوولا خسته‌روو كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی عێراق و توركیا چاره‌سه‌ر ببێت و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه عێراق خوازیاری ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پرسه به‌یه‌ك جاری كۆتایی پێ بێت.
له‌م رووه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی من خۆم به‌تایبه‌تی به دواداچوون بۆ ئه‌و گرفته ده‌كه‌م و بڕیاریشی دا كه وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی توركیا وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌ست نیشان بكات و به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه سه‌ردانی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌نه چاره‌سه‌رییه‌كی هاوبه‌ش.ر
Your Comment