فەڕەنسا پێشوازی لە دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سووریا دەکات

بەشی جیهان- بەرپرسێکی کوردی سووریا دەڵێت فەڕەنسا پێشوازی لە دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سووریا دەکات بەڵام پێویستی بە هەماهەنگیی ئەورووپا و ئەمریکا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران لەو باوڕەدان کە ئەگەر لە ساڵی 2018دا ناوچەی دژەفڕین لە ناوچەی کوردنشینی عەفرین پێکهاتبا و ڕووسیا مۆڵەتی بە تورکیا نەدابا کە هێزە کوردەکان لە ڕێگای ئاسمانەوە بکاتە ئامانج، ئەنقەرە بەو ئاسانییە عەفرینی داگیر نەدەکرد.

ئێستاش کە تورکیا هێز و کەرەستەی سەربازیی بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر باکووری سووریا ئامادە کردووە، ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئیدراە خۆبەڕێوەبەری کوردی لە باکووری سووریا خوازیاری دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتەن، بەڵکوو تورکیا نەتوانێت کەڵک لە فڕۆکە وەربگرێت بۆ هێرش کردنە سەریان.

بەگوێرە گۆڤاری دیفنس پۆستی ئەمریکی، بەرپرسانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا لەوان ریاز درار و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا، لقی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، لەسەردانی ئەم دواییەیاندا بۆ فەڕانسا و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا داوایان کردووە ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سووریا پێکبهێنرێت.

ئیلهام ئەحمەد لە سیاسەتوانانی کورد، پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی فەڕانسا بە دیفنس پۆستی وتووە کۆشکی ئلیزە پێشوازی دەکات لە دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین بەڵام ناتوانێت بە تەنیا بڕیار بدات.

ناوبراو زیادی کرد بەرپرسانی فەڕەنسا وتوویانە ئێمە دەبێت ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا بکەین و مۆڵەتی واشنتن-یش بۆ پێکهێنانی ناوچەی دژەفڕین وەربگرین.

ئەم بەرپرسە کوردە لەبارەی هۆکاری داخوازییەکەیانەوە وتی: ئێمە چارەیێکمان نەبوو؛ ئەگەر تورکیا هێرش بکات بێ گومان کەڵک لە بوردومانی ئاسمانی وەردەگرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50748

Your Comment

You are replying to: .
captcha