ترامپ: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوای کشانەوە لە سووریاش پارێزگاری لە کورد بكات

بەشی جیهان- دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا دەیه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیشیان له‌ سووریا پارێزگاریی لە کوردانی سوریا بکات.

کوردپرێس:

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ میانی وتارێكدا له ‌كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "واشنتۆن دەیەوێت کورد بپارێزێت ته‌نانه‌ت ئەگەریش هێزەکانیشمان لە سووریا بکشێنینەوە".

ترەمپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نە رووسیا و نە ئێران بە کشانەوەی هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا لە سووریا دڵخۆش نین.

ترامپ ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو، "کوردەکان نەوت بە ئێران دەفرۆشن و پێمان وتوون نەوتیان پێ نەفرۆشن ئێە ئەمەمان لا پەسەند نییە".

به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ناوی ئه‌وه‌ی بڵاو كرابوونه‌وه‌ و گوایه‌ پلانی هه‌یه‌ تاوه‌كوو چوار مانگی دیكه‌ هێزه‌كانیان له‌ سووریا ده‌هێڵێته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، پێشتریش لە تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو، "له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ى داعشدا ئاژاوه‌ سووریاى گرته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ ده‌سه‌ڵاتم گرته‌ ده‌ست، ئه‌وه‌ى من له‌ سووریا كردوومه‌، هه‌ر كه‌سێكى دیكه‌ كردباى نازناوى پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه‌یى لێده‌نرا".

19ی مانگی 12ی ساڵی 2018 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی ولاته‌كه‌ی له‌ سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێنێته‌وه‌، كه‌ به‌ یارمه‌تیده‌رێكی گرنگی هێزه‌ كوردییه‌كانی سووریا داده‌نرێن له‌ شه‌ڕی داعشدا.

ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكا لەكاتێكدایە، كە حكوومەتی سووریا ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی پێشوەختدا، 400 شەڕڤانی كورد بە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل مەنبەج-یان بەرەو خۆرهەڵاتی رووباری فورات بەجێ هێشتوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی حكوومەتی سووریا لە رێی بەیاننامەیێكەوە ڕوونی كردۆتەوە، رێككەوتنەكە بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاساییە بۆ ناوچەكانی باكووری سووریا و لە 1-1-2019ەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و دەڵێت "كاروانێكی یەكینەكانی شەڕڤانانی كورد بە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل ناوچەی مەنبج-یان بەجێهێشتوە و چوونەتە كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی رووباری فورات و بە دیاریكراوی بۆ گوندی قەرەقۆزاق بە دووریی 25 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی شاری مەنبج.

News Code 50743

Your Comment

You are replying to: .
captcha