بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیگن یوکسکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە یادداشتەکەیدا دەڵێت: سیاسەتوانانی کورد و بەشی دیموکراتیکی کۆمەڵگا، ساڵەها هەوڵیان داوە کە بڵێن بەند کردن و گۆشەگیر کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە زیندانی ئیمرالی بابەتێکی کوردی نییە و مەسەلەیێکە بۆ هەموو تورکیا و تەنانەت هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەر ساڵ و ڕۆژێک کە دەرک بەم بابەتە نەکراوە تورکیا و میللەت دووڕاویانە. ئێستا کاتی ئەوەیە کە تا لەبری پشتگوێ خستنی بەرپرسیارێتییەکان، ڕووبەڕووی ڕاستیبەکان ببینەوە.
ناوبراو لە درێژەی یادداشتەکەیدا دەنووسێت: نەک هەر لە تورکیا بەڵکوو لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسی کورد زەق بووەتەوە. چارەسەر نەکردنی کێشەی کوردەکان لە فاشیزم و شەڕی ناوچەییەوە سەرچاوە دەگرێت.
فیگن یوکسکداغ جەختی لەوە کردۆتەوە "زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە تا ئەو کاتەی زیندانی کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە زیندانی ئیمرالی درێژەی ببێت و بە بارمتە گرتنی ئیرادە هەبێت، بنەمایی ترین کێشەکانی تورکیا چارەسەر نابن، بە لەبەرچاو گرتنی ئەم بابەتە دەڵێم: پرسی گۆشەگیر کردنی ئوجەلان کێشەی هەموو تورکیایە نەک تەنها کوردی تورکیا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment