کوردپرێس:
پاش ئەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هێزەکانی خۆی لە خاکی سووریا دەباتە دەرەوە بەرپرسانی کوردی سووریا کەوتنە گفتوگۆکردن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و داوایان کرد بە مەبەستی ڕێگری کردن لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا هێز بنێرێتە ناوچەکە و هەر بەو پێیەش هێزی دەوڵەتی سووریا لە دەوروبەری منبج جێگیر کران.
بەرپرسانی شاری منبج و بەرپرسانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج کە هاوپەیمانی کوردەکانە دانووستانیان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند کردوووە و لەو بارەیەوە بە ڕۆژنامەی نەشناڵی ئیماراتیان وتووە تا ئەم کاتەش لە دانووستانەکان لەگەڵ دیمەشق نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن بەڵام سەرەتای دانووستانەکان بەوە دەستی پێکردووە کە ڕێگری بکرت لە هاتنی میلیشیا توندڕەوەکانی سەربە تورکیا بۆ ناو شاری منبج.
بەرپرسانی کورد وتوویانە ویستوویانە ڕێگری بکەن لە دووپات بوونەوەی کارەساتی عەفرین بۆیە داوایان لە دەوڵەتی ناوەندیی سووریا کرد هێز بنێرێتە ناوچەکە.
Your Comment