پەڕلەمانتارێکی پارتی: با لە بەغدا یەکدەنگ بین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوا لە کوتلە کوردییەکانی بەغدا دەکات بەرامبەر بەو پرسانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە یەکدەنگ بن و دەشڵێت ئامادەن لەگەڵ سەرجەم کوتلە کوردییەکان کۆ ببنەوە.

کوردپرێس:

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: پێشوازی لەیەكگرتوویی و یەكڕیزیی نێوان كوتلە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەین، تا بە یەكدەنگ بتوانین دوور لەموزایەدەی سیاسی، بەرگری لەمافەكانی خەڵكی كوردستان بكەین.

ناوبراو وتیشی:" پێشتر چەندین جار وەك سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان كۆبوونەوەمان كردووە، دروستكردنی یەكڕیزی و یەكخستنی بۆچوونەكانمان دووپات كردۆتەوە، بەتایبەت لەو پرسانەی پەیوەستن بەژیانی هاووڵاتییانی هەرێمەوە".

سەبارەت بەو پرسانەی كە لایەنە كوردییەكان كۆكن لەسەری، سەرۆكی فراكسیۆنەكەی پارتی دەڵێت: "لەسەر چەندین بابەت ڕێككەوتنمان هەبووە و یەكدەنگ بووین، لەوانەش دادگای تەمیز و ڕێگریكردن لەهەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پرسی بودجە".

ڤیان سەبری داواشی كرد، كوتلە كوردییەكان یەكڕیزیی نێوانیان بپارێزن و هەماهەنگی لە نێوانیاندا دروست بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەیەكەوە بەرگری لەمافەكانی هەرێم لەبەغدا بكەن.

News Code 50719

Your Comment

You are replying to: .
captcha