کونسووڵی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر: پاریس هاوپه‌یمانێکی هه‌میشه‌ییی کورده‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان-کونسووڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌ ساڵی نوێدا هاوپه‌یمانێتیی پاریس نه‌ک ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ هه‌موو کورد به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات ڕێز له‌ خوێنی شه‌هیدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بگرن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆمه‌نیک ماس کونسووڵی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ کوردستان 24ی گوت: "بێگومان هه‌موومان پێویستمان به‌ سه‌قامگیریی زیاتر و ئارامی زیاتر هه‌یه‌، له‌ ساڵی نوێ ده‌مه‌وێ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌تان به‌ بیر بهێنمه‌وه‌ که‌ له‌ شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا گیانی خۆیان سپارد، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن که‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ خوێنیان به‌فیڕۆ نه‌چوووه‌."

ناوبراو له‌باره‌ی حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم گوتیشی: "هیوادارین به‌ زووترین کات حکوومه‌تی نوێی کوردستان دابمه‌زرێت تا چاکسازیی ئابووری و سیاسی به‌ خێرایی ئه‌نجام بدرێت."

دۆمه‌نیک ماس ڕاشیگه‌یاند: "وه‌ک ده‌زانن ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا پێش چه‌ند ڕۆژێک ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ پێویسته‌ پاڵپشتی له‌ هاوپه‌یمانه‌کانمان بکه‌ین له‌ ساڵی نوێدا و بۆتان ده‌رده‌که‌وێ که‌ فه‌ڕه‌نسا هاوپه‌یمانێکی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییی کورده‌ واته‌ هه‌موو کورد نه‌ک کوردانی عێراق."

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ کلاریس پاستۆری نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌رێمی کوردستان به ‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵێکی نوێوه‌ به‌ کوردستان 24ی گوت: "ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هیوامان وایه‌ له‌ ساڵی نوێدا په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باشتر بێت و دڵنیاشتان ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا وه‌ک هاوپه‌یمانیی به‌هێزی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه‌."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمیش گوتی: ده‌بێت لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان په‌له‌ بکه‌ن له‌ پێکهێنانی حکوومه‌ت و ڕێز له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران بگرن و چاکسازی ئه‌نجام بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50697

Your Comment

You are replying to: .
captcha