به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی سانای فه‌رمیی سووریا بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی حکوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له دیمه‌شقی پایته‌خت كۆ بوووه‌ته‌وه و فه‌یاز نامه‌یێكی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی پێگهیاندوووه.
له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا بۆ ئه‌سه‌د، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق باسی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ر دوو وڵات كردوووه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر سنووری نێوان سووریا و عێراق.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختی کردۆته‌وه كه ڕووداوه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌مدواییه به‌تایه‌ت سهقامیگربوونهوهی دۆخه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی سووریا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه له پاراستنی سه‌روه‌ریی خاک له پیلانه ده‌ره‌كییه‌كان به‌هێزتره.
هاوكات فالح فه‌یاز وتوویه‌تی: سه‌ركه‌وتنی گه‌لی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی سووریا له كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كان و چوونه‌ناوه‌وه‌ی سوپای سووریا بۆ مه‌نبه‌ج مژده‌ی خۆشییه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment