توركیا كاروانێكی سه‌ربازیی دیكه ڕه‌وانه‌ی سنووری سووریا ده‌كات

به‌شی تورکیا- شه‌وی ڕابردوو کاروانێکی سه‌ربازی به ‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ یه‌کینه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی هاتای- دیلۆکه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ‌سه‌ر سنووری سووریا کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ درێژه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی کاروانی سه‌ربازیی سوپای تورکیا و که‌ره‌سته‌ و چه‌کی قورس بۆ سنووره‌کانی سووریا، شه‌وی ڕابردوو 29ی کانوونی یه‌که‌می 2018 کاروانێکی سه‌ربازی به ‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ یه‌کینه‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی هاتای- دیلۆکه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ‌سه‌ر سنووری سووریا کرا.

یه‌کینه‌کانی سوپای تورکیا که‌ له‌ پارێزگای هاتای جێگیر کرابوون پاش تێپه‌ڕبوون له‌ ناوچه‌ی کریکخانه‌ و حاسا به‌ره‌و دیلۆک به‌ڕێکه‌وتوووه‌ که‌ به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و یه‌که‌ سه‌ربازییه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێگیربوون له‌ ناوچه‌ی سیفری سنووری و بۆ پشتیوانی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینیی گریمانه‌کراوی سوپای تورکیا له‌ سووریا ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که‌ کراون.

ئه‌و کاروانه‌ سه‌ربازییه‌ له‌ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سنووره‌کانی سووریا کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50639

Your Comment

You are replying to: .
captcha