کوردپرێس:
له پرێس كۆنفرانسی پاش كۆبونه‌وه‌كه‌دا، عادل عه‌بدولمه‌هدى وتى "سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنى هاریكاریه ئه‌منى و ئابوریه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ك رێككه‌وتوین ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازى هاوبه‌ش بكه‌ینه‌وه، كه پانتاییه‌كه‌ى 24 كلیۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه".
وتیشى "بابه‌تى لێخۆشبونه گومرگییه‌كان بۆ كاڵاكانى هه‌ردوو وڵات، گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه، هه‌روه‌ها هه‌ردوولاش هاوڕابوین له‌سه‌رئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سیاسى باشترین بژارده‌یه بۆ كۆتاییهێنان به ته‌نگژه‌كانى ناوچه‌كه".
لاى خۆیشیه‌وه عومه‌ر ره‌زاز سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوردن ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، هه‌ردوولا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى هاریكاریه‌كان له‌بواره‌كانى ئاسمانى و گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایى و داشكاندنى گومرگ به‌ڕێژه‌ى 75%، هه‌روه‌ها رێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی به‌نده‌رى "عه‌قه‌به"ی ئوردن ببێته یه‌كێك له سه‌كۆكانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عیراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment