ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی: سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ نێو په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌خوازێت سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستانه‌ له‌ ڕێگای نوێنه‌رانی په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌ كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێت میساقێكی شه‌ڕه‌ف له‌ نێوان ھێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌ته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌پێی ئیستیحقاقی ھه‌ڵبژاردن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن.

عه‌لی عه‌ونی له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد که‌ حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ تا ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ خاوه‌ن ده‌ستوور، سه‌رۆكی ھه‌رێم له ‌نێو په‌رله‌مان ھه‌ڵبژێردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50625

Your Comment

You are replying to: .
captcha