یوکسه‌کداغ بۆ پشتیوانی له‌ له‌یلا گوڤه‌ن مانی له‌ خواردن گرت

به‌شی تورکیا- فیگه‌ن یۆکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ زیندانی تورکیا مانگرتنى له‌ خواردن ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فیگه‌ن یوکسه‌کداغ هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ زیندانی کاندرای تورکیا ڕای‌گه‌یاند که‌ بۆ پشتیوانی له‌ له‌یلا گوڤه‌ن مانی له‌ خواردن گرتوووه‌.

یوکسه‌کداغ وه‌ک پشتیوانی له‌ مانگرتنی له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی (که‌جه‌ده‌) ده‌ستی به‌ مانگرتن کردوووه‌.

له‌یلا گوڤه‌ن نزیکه‌ی دوو مانگه‌ له‌ زیندانی حکوومه‌تی تورکیا دژی گۆشه‌گیریی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و ده‌ستگیرکردنى کادیر و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه‌ مانی له‌ خواردن گرتوووه‌ و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌ تورکیا و جیهان به ‌دوای خۆیدا هێناوه‌ و به‌شێکی به‌رچاو له‌ چالاکوانه‌ کورده‌کان و کادیر و ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کانی تورکیا به‌شدارییان له‌و مانگرتنه‌دا کردوووه‌ و به‌پێی دوایین ئاماره‌کان 600 زیندانی سیاسیی کوردی تورکیا له‌ زیندانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا مانیان له‌ خواردنیان گرتوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50623

Your Comment

You are replying to: .
captcha