وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: سه‌ردانه‌که‌ی تره‌مپ پێشێل‌کردنی سه‌روه‌ریی عێراقه‌

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانه‌ كتوپڕ و نهێنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌ پێشێل كردنی سه‌روه‌ریی خاكی ئه‌و وڵاته‌ ناو ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق كه‌ به ‌دزییه‌وه‌ و به‌ بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجام دراوه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا دیپلۆماسییه‌كانه‌ و سه‌رپێچی كردنی سه‌روه‌رییه‌كانی خاكی عێراقه‌."

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌: زوو بێت یان دره‌نگ ده‌بێت هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ بكشێنه‌وه،‌ دوای خه‌رجكردنی هه‌زاران دۆلار بۆ ناردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یێكی نایاسایی بۆ ناوچه‌كه، ئێستا تره‌مپ به‌ دزییه‌وه‌ و به‌ توندترین ڕێکاری ئه‌منی دێته‌ عێراق، ئه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆری كردۆته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌مریكا و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌وه‌ ئه‌مریكا نییه‌ كه‌ تیرۆری تێكشكاندوووه‌ به‌ڵكوو هۆشیاربوونه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ توانییان ئه‌و ڕێكخراو و هێزه‌ تیرۆریستییانه‌ له‌ناو به‌رن كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و زایۆنیزمه‌وه‌ پشتیوانی دارایی كرابوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50617

Your Comment

You are replying to: .
captcha