داعش له‌ خانه‌قین هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌ خانه‌قینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یێک له‌ هێزه‌کانی پۆلیس کوژران و بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی هه‌ینی (28ی کانوونی یه‌که‌می 2018) چه‌ند چه‌کدارێکی داعش له‌ نزیک پردی حه‌لوان له‌ نزیک خانه‌قین هێرشیان کردوووه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق و چه‌ند کوژراو و بریندارێک هه‌یه‌.

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ چه‌کدارانی سه‌ر به‌ ڕێکخراوی داعش شه‌وی هه‌ینی له‌ نزیک پردی حه‌لوان که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌ر دوو شاری جه‌له‌ولا و خانه‌قین په‌لاماری ڕه‌بیه‌یێکی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژراون و چوار پۆلیسی‌تر بێسه‌روشوێنن.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان به‌هۆی هێرش و پێکدادانه‌کانی داعش و پۆلیسی فیدراڵییه‌وه‌ چه‌ند ئۆتۆمبیلێک سووتاون.

تا ئێستا شه‌ڕه‌که‌ی نێوان داعش و هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌رده‌وامه‌ و به‌پێی زانیارییه‌کانیش هێزێکی گه‌وره‌ که‌ فڕۆکه‌شیان له‌گه‌ڵدایه‌ له‌ دیاله‌وه‌ بۆ کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ به‌ڕێکه‌وتوووه.

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ سێیه‌مین جاره‌ چه‌کدارانی داعش په‌لاماری هێزه‌کانی سه‌ر به‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50610

Your Comment

You are replying to: .
captcha