کوردپرێس:
میخائیل بۆگدانۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کردووە، رووسیا ئامادەیە نێوەندگری لە نێوان کوردانی سووریا و دیمەشقدا بکات، بۆ ئەوەی هێزەکانی سەر بە حکوومەت بگەڕێنەوە ناوچەکە و دواجار هێزەکانی تورکیاش بکشێنەوە.
هاوکات بۆگدانۆڤ پێشنیازێکی تورکیای بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی سووریا، بە "بەرەوپێشچوونێکی گرنگ" ناوبرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێشوازیی لێدەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر حکوومەتی سووریا کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەکە بکات و سەروەری و یەکێتی بۆ وڵاتەکە بگەڕێتەوە، هیچ هۆکارێک نامێنێت بۆ مانەوەی هێزەکانی ئێران و ئەو گروپە چەکداریانەی لێیوەی نزیکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکردنی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەیی لە سووریا ڕاگەیاند، کە ژمارەیان لە دوو هەزار سەرباز زیاترە، ئەو هەنگاوەش نیگەرانی هێزەکانی سووریا و دیموکراتی و چەند دەوڵەتێکی تری لێ کەوتەوە، لە پێش هەموویانەوە فەڕەنسا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment