ڕووسیا ئامادەی نێوەندگیرییە لە سووریا تا هێزەکانی تورکیا لەو وڵاتە بکشێتەوە

بەشی جیهان- نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە نێوەندگری بکات لە پێناو گەڕانەوەی هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بۆ ئەو ناوچانەی وڵاتەکە کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە پارێزراو بوون.

کوردپرێس:

میخائیل بۆگدانۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کردووە، رووسیا ئامادەیە نێوەندگری لە نێوان کوردانی سووریا و دیمەشقدا بکات، بۆ ئەوەی هێزەکانی سەر بە حکوومەت بگەڕێنەوە ناوچەکە و دواجار هێزەکانی تورکیاش بکشێنەوە.

هاوکات بۆگدانۆڤ پێشنیازێکی تورکیای بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی سووریا، بە "بەرەوپێشچوونێکی گرنگ" ناوبرد و ڕایگەیاند وڵاتەکەی پێشوازیی لێدەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر حکوومەتی سووریا کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەکە بکات و سەروەری و یەکێتی بۆ وڵاتەکە بگەڕێتەوە، هیچ هۆکارێک نامێنێت بۆ مانەوەی هێزەکانی ئێران و ئەو گروپە چەکداریانەی لێیوەی نزیکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکردنی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەیی لە سووریا ڕاگەیاند، کە ژمارەیان لە دوو هەزار سەرباز زیاترە، ئەو هەنگاوەش نیگەرانی هێزەکانی سووریا و دیموکراتی و چەند دەوڵەتێکی تری لێ کەوتەوە، لە پێش هەموویانەوە فەڕەنسا.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 50607

Your Comment

You are replying to: .
captcha