پێشنیازەکەی حزبوڵڵای عێراق بۆ سازانی دەوڵەتی سووریا و کوردی ئەو وڵاتە پێشوازیی لێدەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی سووریا پێشوازی دەکات لە پێشنیازەکەی حزبوڵڵای عێراق بۆ سازانی دەوڵەتی سووریا و کوردی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود جوخدار لەگفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: پێشنیارەکەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق سەبارەت بە نێوندگیری بۆ ئاشتی دانی کوردەکانی سووریا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە پێشنیازێکی باشە و لە بەرژەوەندیی سووریاییەکاندایە.

مەحموود جوخدار وتیشی کوردەکانی سووریا متمانەیا بە دەوڵەتێکی وەکوو ئەمەریکا کرد کە لە درێژایی مێژوودا تەنها بیری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی کردۆتەوە، بەڵام حکوومەتی سووریا لە دەستپێکی قەیرانی وڵاتەوە دەستی ئاشتیی بۆ هاووڵاتییانی خۆی درێژ کردۆتەوە و داوای کردووە تەڤڵی سوپای سووریا بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50592

Your Comment

You are replying to: .
captcha