کوردپرێس:
ڕۆژنامەی "دۆیچەڤێللەی تورکی" ئەو ڕاپۆرتەی پەرلەمانی ئەڵمانیای بڵاو کردۆتەوە و لە زاری پەرلەمانی ئەڵمانیاوە نووسیویەتی: "کاتێک خوێندنەوە بۆ بوونی سەربازیی تورکیا لە باب و جرابلۆس و ئەعزاز دەکەین و لەگەڵ پەیڕەوی دەولی هەڵیدەسەنگێنین دەردەکەوێت کە لەو ناوچانەدا داگیرکردنی سەربازی ڕووی داوە و ئەو ناوچانە ناوچەی داگیرکراون.
لەو ڕاپۆرتەدا کە 9 لاپەڕەیە و لە سەر ئەرکی حیزبی چەپی پەرلەمانی ئەڵمانیا ئامادە کراوە وێڕای ئەوەی جووڵە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا بە "داگیرکاری" وەسف کراوە ڕەخنەی توندیش لە دەوڵەتی ئەڵمانیا گیراوە کە بۆ چی لە بەرانبەر ئەو داگیرکارییەدا بێهەڵوێست بووە.
سویم داغدەڵن سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکە کردووە و ڕایگەیاندووە: ئەو ڕاپۆرتە هۆشدارێکە بۆ حکوومەتی ئەڵمانیاش.
Your Comment