کوردپرێس:
سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ و خانمی یەکەم سەردانی عێراقیان کردووە و راوێژکار و سەربازەکانی وڵاتەکەیان بەسەرکردووەتەوە.
شەوی چوارشەممە ترەمپ بە فڕۆکە تایبەتەکەی (Air Force One) لە واشنتنەوە بەڕێکەوتووە و لە بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای بەغدا لەگەڵ راوێژکار و سەربازەکانی وڵاتەکەی کۆبووەتەوە و پیرۆزبایی جەژنی کریسمسی لێکردوون.
بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی ترەمپ سێ کاژێری خایاندووە و لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی عێراقیش کۆنەبووەتەوە.
ئەوە یەکەم سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ عێراق لەماوەی دوو ساڵی رابردووی سەرۆکایەتییەکەیدا. ترەمپ لەو سەردانەیدا هیچ بەرپرسێکی عێراقی نەبینیوە و تەنیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و بانگهێشتی کردووە بۆ واشنتن. ئەگەرچی هەندێک هەواڵ و زانیاریی پشتڕاست نەکراو باس لەوە دەکەن کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕازی نەبوون چاویان بە ترەمپ بکەوێت.
ترەمپ لەو سەردانەیدا هیچ بەرپرسێکی عێراقی نەبینیوە و تەنیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و بانگهێشتی کردووە بۆ واشنتن. ئەگەرچی هەندێک هەواڵ و زانیاریی پشتڕاست نەکراو باس لەوە دەکەن کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ڕازی نەبوون چاویان بە ترەمپ بکەوێت.
دۆناڵد ترەمپ لە گوتارێکدا بۆ سەربازانی وڵاتەکەی گوتی: "ئەمریکا ناتوانێت لە سەر پاراستنی جیهان بەردەوام بێت، دادپەروەرانە نیە کە هەموو بارگرانییێک لە سەر ئەمریکا بێت و نامانەوێت چیدیکە لە لایەن وڵاتانەوە بەکار بهێندرێین".
دۆناڵد ترەمپ گوتی: "شتێکی بێمانایە لە زۆر وڵاتی جیهانداین، کە هەندێکیان خەڵکێکی زۆر ناویشیانی نەبیستوون".
لەبارەی شەڕی داعش لە سووریا سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ئەردۆغان رایگەیاند کە داعش لە سووریا بە تەواوی لەناودەبات.
Your Comment