پەیامی سەرەخۆشیی ئایەتۆڵڵا سیستانی بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتۆڵڵا شاهڕوودی-یەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئایەتۆڵڵا سیستانی لە پەیامێکدا، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتۆڵڵا هاشمی شاهڕوودی-یەوە سەرەخۆشی لە کەس و کار و هەموو دۆستانی و حەوزەی عیلمییەی قوم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتۆڵڵا هاشمی شاهڕوودی کە بۆ کوڕی ئەوان حوجەتولئیسلام سەید عەلا هاشمی شاهڕوودی ناردوویە سەرەخۆشی لە کەس و کار و هەموو دۆستانی دەکات.

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی ئایەتۆڵڵا سەید عەلی سیستانی بەم شێوەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

انا لله وانا الیه راجعون

جەنابی حجت الاسلام سەید عەلاء هاشمی شاهڕوودی دامت توفیقاته

السلام علیکم و رحمت الله و برکاته

هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان جەنابی ئایەتۆڵڵا سەید مەحموود هاشمی شاهڕوودی بوو بە هۆی خەم و پەژارەمان.

من لە لایەن خۆمەوە سەرەخۆشی لە خۆتان و هەموو کەس و کارتان و حەوزەی عیلمییەی قوم دەکەم و لە خودای سوبحان داواکارم ئەوان لەگەڵ باو باپیرانیان حەشر بکات و سەبر و بۆ ئێوەش بنێرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50577

Your Comment

You are replying to: .
captcha