8 ئه‌ندامی داعش له‌ که‌رکووک ده‌ستگیر كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پۆلیسی که‌رکووک ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ دوو هه‌ڵمه‌تدا 8 ئه‌ندامی داعش له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی کانوونی یه‌که‌می 2018 عه‌مید ئه‌فراسیاو كامل وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک وتی: "هێزه‌کانمان له‌ دوو هه‌ڵمه‌تدا که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شاری که‌رکووک ئه‌نجامیان داوه‌ 8 ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیر کردوووه‌."

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ که‌ ئه‌و 8 داعشه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی ناوه‌ڕاستی که‌رکووکدا بوون كاتێک ده‌ستگیر كراون كه‌ ژماره‌یێک پارچه‌ چه‌ک و بڕێک ته‌قه‌مه‌نیشیان پێگیراوه‌.

عه‌مید ئه‌فراسیاو كامل ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوووه‌: هێزه‌كانی پۆلیس ماوه‌ی هه‌شت ساڵه‌ به‌ دوای ئه‌و هه‌شت داواكراوه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ سه‌ر به‌ شانه‌ نوستوووه‌كانی داعشن و له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا زنجیره‌یێک كرده‌ی تیرۆیستییان له‌ ژماره‌یێک گوندی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی باشووری خۆرئاوای که‌رکووک ئه‌نجام داوه‌ و به‌ر له‌ ده‌ستگیر كردنیشیان پیلانیان دانابوو ژماره‌یێک كرده‌ی تیرۆریستی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری که‌رکووکدا ئه‌نجام بده‌ن.

شایانی باسه‌؛ چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌ جموجۆڵ كردۆته‌وه و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی کانوونی یه‌که‌می 2018 كرده‌وه‌یێكی خۆكوژییان له‌ شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ئه‌نجام دا و له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردووشدا 20 هاووڵاتییان له‌ سنووری پارێزگاكانی که‌رکووک و سه‌لاحه‌دین ڕفاندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50567

Your Comment

You are replying to: .
captcha