سائیروون پێشنیازێكی نوێ بۆ كێشه‌ی خۆكاندیدكردنی فالح فه‌یاز ئاراسته‌ ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی سائیروون پێشنیازێک ده‌داته‌ هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چۆنیه‌تیی ده‌نگدان به‌ فالح فه‌یاز كاندیدی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌در زیادی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی سائیروون له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پێشنیازیان بۆ هاوپه‌یمانیی فه‌تح كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی نهێنی بۆ متمانه‌دان به‌ فالح فه‌یاز له ‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕِێوه ‌بچێت.

به ‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیروون، هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئه‌و پێشنیازه‌ی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه‌ چوونكه‌ ئه‌وان ده‌زانن كه‌ له‌و ده‌نگدانه‌ نهێنیه‌دا فه‌یاز شكست ده‌هێنێت و ده‌نگی پێویست بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌ست ناهێنێت.

به‌در زیادی پێشی وایه‌ که‌ له ‌ده‌نگدانی ئاشكرادا په‌رله‌مانتاره‌كان تووشی ڕووگیریی ده‌بن ‌و ده‌نگه‌كانیان به‌ سوودی فالح فه‌یاز ده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌؛ ئێستا فالح فه‌یاز كاندیدی پۆستی وه‌زیری ناوخۆیه‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دره‌وه‌ كاندیدكردنی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته‌ ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ بوووه‌ته‌ یه‌كێ له‌ گرێ كوێره‌كانی به‌رده‌م ته‌واوكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50565

Your Comment

You are replying to: .
captcha