هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: پێویسته‌ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان بچنه‌ ئیمراڵی

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ وتی: پێویسته‌ پارێزه‌ران سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی مانیان له‌ خواردن گرتوووه ‌كاره‌سات دروست بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان پێی وایه‌ جگه‌ له‌ هه‌ده‌په‌ كه‌س له‌ مانگرتنی په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان ناپرسێت و ڕای‌گه‌یاند: له‌یلا گیوڤه‌ن به‌های ئێمه‌یه‌. له‌ پێشه‌وه‌ترین ڕیزه‌كانی تێكۆشاندا به‌رخۆدان ده‌كات. 48 ڕۆژه‌ ئێمه‌ بانگ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین: گوێ بده‌نه‌ ده‌نگی گیوڤه‌ن، گوێ بده‌نه‌ ده‌نگی ڕاستی، بێ ئه‌وه‌ی دره‌نگ دابێت به‌ به‌رپرسایه‌تی هه‌ستن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جگه‌ له‌ هه‌ده‌په‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌مه‌ نابیستێت و نایبینێت.

ناوبراو گوتیشی: لایه‌نگریی كردن بۆ دیموكراتی به‌ واتای وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیری، دیموكراتی به‌ واتای شكستهێنان به‌ زه‌ینییه‌تی گۆشه‌گیرییه‌، ئێمه‌ جارێكی دیكه‌ داوا له‌ ته‌واوی توركیا ده‌كه‌ین كه‌ پێكه‌وه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیری بوه‌ستینه‌وه‌، گۆشه‌گیری ته‌نیا پرسی كوردان نییه‌، ڕاسته‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ ئیمڕاڵی ده‌كرێت به‌ڵام گۆشه‌گیری ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م دیموكراتی به‌ربه‌سته‌، گۆشه‌گیری به ‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی توركیادا ده‌سه‌پێنرێت.

هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په‌ ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ له‌ ئه‌ورووپا، له‌ هه‌رێمی كوردستان و زۆر هه‌ڤاڵمان پشتگیری له‌ چالاكییه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌كه‌ن و له‌ مانگرتندان. له‌وه‌ش زیاتر هه‌ڤاڵانمان له‌ زیندانه‌كاندا مانیان له‌ خواردن گرتوووه‌. له‌ زۆر زینداندا مانگرتنی بێ‌مه‌ودا له‌ خواردن ده‌ستی پێكردوووه‌. ده‌بێ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ پێداگره‌ی مانگرتوووان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. گرینگه‌ پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان به‌په‌له‌ بچنه‌ ئیمڕاڵی ئه‌گه‌رنا ئازاری گه‌وره‌ له‌ توركیا دێنه‌ ئاراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50564

Your Comment

You are replying to: .
captcha