به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رحان دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكاوه ڕایگه‌یاند: "بنكه‌ی یه‌كه‌می له باكووری ناحیه‌ی رومانه سه‌ر به قه‌زای قائیمی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار دامه‌زراندوووه و بنكه‌ی دووه‌میشی له خۆرهه‌ڵاتی شاری ڕوتبه‌ی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار بنیات ناوه."
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار باسی له ئامانجی دامه‌زراندنی دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا سوپای ئه‌مریكا به ئامانجی یارمه‌تیدانی هێزه عیراقییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی سنووری وڵات و ڕێگری كردن له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناو شار و شارۆچكه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی دامه‌زراندوووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مریكا له دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یێک فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی دیكه له دوو بنكه‌كه‌دا جێگیر كراون.
تا ئێستا حكوومه‌تی عیراق و فه‌رمانده‌كانی سوپای ئه‌مریكا هیچ زانیاری و ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه له خۆرئاوای ئه‌نبار بڵاو نهكردوووهتهوه به‌ڵام به‌و هه‌نگاوه ژماره‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له پارێزگاكه‌دا گه‌یشته چوار بنكه.
هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ئه‌مریكا جگه له دوو بنكه نوێیه‌كه له بنكه‌ی حه‌بانییه (30ی كیلۆمه‌تر خۆرهه‌ڵات) و بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ناحیه‌ی به‌غدادی (90 كیلۆمه‌تر خۆرئاوا)ی ئه‌نبار جێگیر كراون.
له‌و كاته‌ی هاوپه‌یمانییه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌ڕایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2014دا دژ به داعش پێكهێنراوه پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراقدا بڵاو كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment