سەرچاوە خۆجێییەکانی مەنبەج بۆ کوردپرێس: دۆخی منبەج ئارامە

بەشی سووریا- سەرچاوە خۆجێییەکانی منبەج بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسیان وتووە دۆخی شارەکە ئارامە و هیچ شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕووی نەداوە ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی "احرار الشرقیە" ڕایانگەیاند شەڕی دژ بە هێزەکانی کوردی سووریا دەست پێکردووە.

کوردپرێس:

"موراد ئەحمەو" ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی مەنبەج گفتوگۆی لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس کردووە و هەواڵی دەستپێکردنی شەڕی نێوان کوردەکان و تیرۆریستانی پشتیوانیکراوی تورکیای ڕەت کردەوە و گوتی: دۆخی مەنبەج ئارامە و شەڕ و پێکدادان لەو ناوچەیە ڕووی نەداوە.

ناوبراو زیادی کرد: هەموو ئەو دەنگۆیانە تەنها پڕوپاگەندەی میدیاکانی تورک و تیرۆریستانی سوپای ئازادە و مەبەستیانە بە هەواڵی درۆ ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن لە مەنبەج دروست بکەن.

ئەو ڕۆژنامەنووسە هەروەهاش ڕەتی کردەوە هێزەی دەوڵەتی سووریا هاتبێتە نێو مەنبەج و لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند: تا ئەم کاتەش هێزی پاراستنی مەنبەج کە لەئەنجومەنی سەربازیی شارەکە پێکهاتووە ئەرکی پاراستنی مەنبەجی لە ئەستۆیە و هێزی دەوڵەتی ناوەند نەهاتوونەتە مەنبەج.

ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاکانی تورکیا ئیدعایان کردبوو کە ملیشیا تیرۆریستەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت هاتوونەتە مەنبەج و چەند هەواڵێکی دیکەش باس لەوە دەکەن کە 40 ئوتۆمبیلی سوپای سووریا و ڕووسیا گەشتوونەتە مەنبەج.

News Code 50549

Your Comment

You are replying to: .
captcha