هێزە سەربازییەکانی رووسیا و سووریا داخڵی منبج بوونەتەوە

بەشی تورکیا- ژمارەیێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی سوپای سووریا و سەربازانی رووسی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەپەگە داخڵی منبج بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکان ڕایانگەیاندووە: هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و رووسیا بە هەماهەنگیی لەگەڵ یەپەگە پێکهاتە سەربازییەکانیان بۆ ناوچەی منبج بردە ژوورەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئاژانسی ئانادۆڵۆ گەیشتوون، ٤٠ پیک-ئاپ کە هێزەکانی سووریای تیادابووە، دوو تانک و ژمارەیێک بارهەڵگر کە پێداویستییان هەڵگرتووە، هەروەها گوێزەرەوەی زرێپۆشی سەربازیی، لە باشووری شارۆچکەکەوە چوونەتە ژوورەوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە کاروانی هێزەکانی سووریا دوای ئەوەی کۆبوونەوەیێکی کورتیان لەگەڵ سەردەستەکانی یەپەگە ئەنجام داوە، بەرەو ناحیەی عەریمە لە گوندەوارەکانی خۆرئاوای شارۆچکەکە، بەرێکەوتوون.

ئانادۆڵۆ ڕاشیگەیاندووە یه‌په‌گه‌ عه‌ریمه‌ی راده‌ستی هێزه‌كانی سووریا و رووسیا كردووە، ناحیه‌ی عه‌ریمه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50548

Your Comment

You are replying to: .
captcha