بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو سەبارەت بە پشتگیری کردنی کورد هۆشداری بە فەڕەنسا دەدات و دەڵێت پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا تورکیا توانای سەربازی تەواوی هەیە بۆ بنبڕ کردنی داعش.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا له ساڵی 2018، چاوش ئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌رچی زووه جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ڕێگای منبج و دووپات كردنه‌وه‌ی پێداگریی توركیا له‌باره‌ی په‌رینه‌وه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات و گوتی: "لایه‌نی ئه‌مریكاش دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه دواكهوتنێک له بهروارهكهدا هه‌یه".
چاوش ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک كۆماری وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو هه‌ركات له خۆرهه‌لاتی فورات مه‌ترسی یه‌په‌گه بۆسه‌ر توركیا زیاد بكات ئه‌وا ده‌ستوه‌ردان له‌وێش ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و ئاستی سه‌ربازیدا تاوتوێی چۆنێتی هه‌ماهه‌نگی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا و چۆنێتی به‌رگرتن له دروست بوونی بۆشایی له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له پێشوازی گه‌رممان له‌و بڕیاره و گفتوگۆی نزیكمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌مه‌وه. بەڕوونی ئەوەمان گەیاند کە پێویستە له بنه‌ڕه‌ته‌وه پڕۆسەکە خزمەت بە رۆژەڤی جوداییخوازی پەیەدە/یەپەگە نەکات".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزی ئەوەیان هەیە بە تەنها داعش له سووریا له جووڵه بخه‌ن.
چاوشئۆغڵۆ هۆشداریی دایە فەڕانسا و وتی: ئەگەر فەڕانسا دەمێنێتەوە تا لە داهاتووی سووریا ڕۆڵ بگێڕێت باشە، بەڵام ئەگەر بۆ پشتگیری کردن لە هێزە کوردەکانی سووریا دەمێنێتەوە ئەوە دەسکەوتی بۆ هیچ لایەنێک نابێت.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئەحوال
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment