کوردپرێس:
بەپێی راگەیەندراوێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ “لەكۆبونەكەدا پرسی دیاردەی قاچاخچێتی و كێشەی بارھەڵگرە عێراقییەكان باسیان لێوە كرا و داوا كرا بەزوویی چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە”.
ھەروەھا داوا كرا كارئاسانی زیاتر بكرێت بۆ زوو ئەنجامدانی كاری گێڕانەوەی ئەو بارانەی لە پشكنین دەرناچن و پێویستە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە.
لە كۆبونەوەكەدا ڕێنمایییە نوێیەكان لەبواری ھاوردەكردنی بەروبوم و میوە و مزرەمەنی و ھێنانی ئاژەڵی بچووك و ماسی و پەلەوەر باسی لێوە كرا و جەخت كرایەوە كە بە ھەماھەنگی كار بكرێت لە پێناو جێبەجێ كردنی ڕێنماییەكان و بەپێویستیش زانرا كە بازرگانان و شۆفێرانی بارھەڵگر لەدەرچوونی ڕێنماییی نوێ ئاگادار بكرێنەوە.
سەبارەت بە قاچاخ ھێنانی (نەوت و گاز و بەنزین و مریشك و جگەر)و شاردنەوەیان لەژێر باردا داوا كرا لە دیوی ئێران فشاری زیاتر بكرێت بۆ بنبڕكردنی و لە دیوی ھەرێمیش بكەرانی توندترین سزا بدرێن.
Your Comment