جه‌بار یاوه‌ر: به‌غدا به‌رپرسی هاتنی هێزه‌ بیانییه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستانه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانی جێگیر له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر له‌ ڕێگای به‌غداوه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی گوت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسی هاتنی هێزی بیانی بۆ هه‌رێمی کوردستانه‌ چوونکه‌ هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانی جێگیر له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر له‌ ڕێگای به‌غداوه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سنووره‌کانی سووریاوه‌ نه‌هاتوونه‌ته‌ ناو عێراق به‌ڵکوو له‌ به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانیان له‌ هه‌رێمی کوردستان کراون و زیادبوونی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش به‌پێی ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام ده‌درێت.

جه‌بار یاوه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رپرسی هاتنی هێزی بیانی بۆ ناو خاکی عێراقه‌ و گوتیشی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ هاتنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا‌ به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندیی به‌غدایه‌ بۆ ناو هه‌ولێر و ئه‌و کاره‌ به‌ پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی عێراق ده‌زانێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50540

Your Comment

You are replying to: .
captcha