مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: به‌م نزیكانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكا ده‌چینه‌ سووریا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند که‌ به‌منزیكانه‌ به‌ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌چنه‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌ لێدوانێكدا ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا به ‌ڕوونی ئه‌وه‌یان گه‌یاندوووه‌ كه‌ پێویسته‌ پرۆسه‌كه‌ خزمه‌ت به‌ په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ نه‌كات.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ توركیا هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ته‌نها داعش له‌ سووریادا له‌ چالاكی بخات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد که‌ له‌گه‌ڵ واشنتۆن ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ته‌واو بكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌كشێته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا له‌ سووریا بۆ پارێزگاری كردن له‌ یه‌په‌گه ‌بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا سوودی ده‌بێت نه‌ بۆ یه‌په‌گه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50531

Your Comment

You are replying to: .
captcha