ئیمانۆیل ماکرۆن: قه‌رزاری شه‌ڕڤانانی كوردین

به‌شی سووریا- سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جارێكی‌تر ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا و باس له‌وه‌ش ده‌كات که‌ نابێت له ‌بیرمان بچێت كه‌ چه‌ند قه‌رزارباری شه‌ڕڤانانین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دۆناڵد ترامپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا وتی: "ئه‌مریكا به‌ سه‌روبن كردنی كۆڵه‌كه‌یێكی سیاسه‌تی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی هاوپه‌یمانه‌كانی".

ناوبراو وتیشی: "هاوپه‌یمان بوون واته‌ تێكۆشانی شان به شان و ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سوپایێک گرنگترین شته‌ بۆیه‌ وێڕای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ترامپ پێویسته‌ هاوپه‌یمان له‌ ئاست ئه‌و متمانه‌دا بێت كه‌ پێی ده‌به‌خشرێت."

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وێڕای به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕۆڵی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له‌ شه‌ڕی داعش و پاككردنه‌وه‌ی ڕووبه‌رێكی فراوانی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌و ڕێكخراوه‌ گوتیشی: من به‌ هه‌موان ده‌ڵێم نابێت بیرمان بچێت كه‌ شتێک به‌و شه‌ڕڤانانه‌ قه‌رزارین.

جێی باسه‌ پێشتر فه‌ڕه‌نسا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ سه‌رباری بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا، هێزه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كان تا له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی داعش له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50528

Your Comment

You are replying to: .
captcha