بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاری ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووی دونالد ترەمپ سەبارەت بە کشانەوەی 2600 هێزی سەربازی و کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سووریا کاردانەوەی نەرێنیی زۆری بەدواوە بوو، بە چەشنێک کە تەنانەت دوو بەرپرسی باڵای ئەمەریکا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە بڕیاری وڵاتەکەیان پۆستەکانیان بەجێ هێشت.
گۆڤاری سپکتاتۆری ئەمەریکی لە لێکدانەوەیێکدا سەبارەت بە چوونەدەرەوەی هێزە ئەمەریکییەکان لە سووریا دەڵێت ئەو هەوڵە پیشاندەری نەبوونی ستراتێژییێکی یەکپارچە لەبارەی سووریاوەیە.
گۆڤارەکە دەشنووسێت کوردەکان تەنها هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدان پاش ئیسرائیل و واشنتن ڕێزی لە ئازایەتیی هێزە کوردەکانی عێراق و سووریا نەگرت و ئەوانی بەجێ هێشتووە.
بەگوێرەی وتاری سپکتاتۆر، هیچ گومانێک لەودا نییە کە کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا خەیانەت کردن بە کورد بوو چوونکە ئەو کشانەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە کوردەکان بە دوژمنی خۆی دەزانێت بە ئاسانی بیانکاتە ئامانج.
گۆڤاری سپکتاتۆر لەو باوڕەدایە پاش کشانەوەی ئەمەریکا، تورکیا خێرا بیر لەوە دەکاتەوە کە هێزە کوردەکان لە عێراق و سووریا لەناو ببات. ئەمەریکا پێش کشانەوەی لە سووریا دەبوو ئەوەی بە تورکیا بسەلماندایێت کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کوردەکاندا تورکیا بێ سنووری نییە و ئەگەر کوردەکان بخاتە مەترسییەوە تووشی هێزی سەربازیی ئەمریکا دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment