بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سهرچاوهیێكی سیاسی به ئاژانسی ههواڵی سكای نیوزی عهرهبی ڕاگهیاند مایک پۆمپیۆ وهزیری دهرهوهی ئهمریكا له میانی پهیوهندییێكی تهلهفونی لهگهڵ سهرۆک وهزیرانی عێراقدا داوای كرد هێزه عێراقییهكان به ڕووبهری 70 كیلۆمهتر بێنه ناو خاكی سووریا تاوهكوو ئهو بۆشاییه پڕبكهنهوه دوای بڕیاری كشانهوهی هێزهكانی ئهمریكا.
سەرچاوەکە ئاشكراشی دەكات كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ سەرۆک كۆمار و سەرۆک وەزیران، داوای كردووە كە سوپای عێراقی یان هێزێكی تایبەتی عێراق دەستوەردان لە سووریا بكات و بە قوڵایی 70 كیلۆمەتر بچێتە ناو خاكی سووریا بۆ پڕ كردنەوەی شوێنی سوپای ئەمەریكا لەو وڵاتە. بەڵام تا ئێستە بە فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هیچیان لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە نەدركاندووە و هیچ بڕیارێكیش نەدراوە لە بارەی نادرنی هێز بۆ سووریا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە سوپای ئەمەریكا لە سووریا كە بەرەو هەولێر پاشەكشە دەكەن، ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە دامەزرێنن كە بەشێک لە هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە"ش بەشدار دەبن لەو ژوورە بە مەبەستی هاوئاهەنگی هەواڵگری پێوەند بە جموجۆڵەكانی ئێران لە ناوچەكەدا.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی پۆمپیۆ لە كاتێكدایە رۆژی چوارشەمەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا راگەیاند كە ژمارەیان نزیكەی دوو هەزار سەرباز دەبێت، لە دەرئەنجامی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكاش، وەزیری بەرگری و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر لە عێراق و سووریا دەستیان لە كارەكانیان كشاندەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment