به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی به ناوی (عێراق/ هه‌رێمی كوردستان: دوو جار سزادان بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بوووه) بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ دووباره ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كاته‌وه كه پێشتر له هه‌رێمی كوردستان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردنیان به داعشه‌وه ده‌ستگیر كرابوون و ئازاد كراون، ئه‌مه‌یش به هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو لادا.
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند که هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه ڕوون و ئاشكران و گوتی: "به شێوه‌یێكی گشتی دوای ده‌ستگیركردنی كه‌سانی گومان‌لێكراو یان داواكراو، كه‌سوكاریان له ده‌ستگیركردن و تۆمه‌ته‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و هه‌ر كه‌سێک لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت به تۆمه‌تی تیرۆر، دوای ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه‌وه تۆمه‌ته‌كه‌ی به سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه و ددان ده‌نێت به په‌یوه‌ندی كردنی به داعشه‌وه، ئینجا ده‌ستگیر ده‌كرێت، واته له ده‌ستگیركردن ته‌نیا پشت به ددانپێدانانی گومانلێكراوان نابه‌سترێت، هه‌روه‌ها دوای ده‌ستگیركردنیان كه‌سوكاریان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه له شوێنی ده‌ستگیركردنیان و مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و سكاڵا تۆماركردنیشیان هه‌یه له دادگا دژی هێزه ئه‌منییه‌كان."
دیندار زێباری تیشكی خسته سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به كه‌یسی گیراوانی داعش و له‌مباره‌یه‌وه گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ پڕۆسهیێكیان ده‌ست پێكردوووه بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریی زۆری كردوووه بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستگیركراوانه و تا ئێستا به‌پێی به‌رنامه‌یێک به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ زیاتر له 1400 ده‌ستگیركراوی داعش ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی كراون كه زوربه‌یان خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ئه‌نبار، سه‌ڵاحه‌ددین، دیاله و حه‌ویجه بوون و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا بوون واته سزایان بۆ ده‌رنه‌چووبوو له‌لایه‌ن دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. له لایێكی دیكه‌وه جگه له‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستگیر كراوان، له‌سه‌ر ئاستی دادگاكان له سه‌رۆكایه‌تیی دادگای پێداچوونه‌وه لیژنهیێكی باڵای هاوبه‌ش پێکهاتوووه له سێ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ئاڵۆگۆڕی زانیاری له كاتی پێویستدا."
زێباری له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی كه له هه‌رێم سزایان بۆ ده‌رده‌چێت یان به بڕیاری دادگا ئازاد ده‌كرێن گوتی: "هه‌ر كه‌سێک به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرابێت و حوكم درابن ئه‌وا تۆمه‌ت و سزاكه‌ی ده‌خرێته نێو په‌ڕاوه‌كه‌ی و له كاتی پێویستدا ده‌توانرێت له ڕێگای پارێزه‌ره‌وه ئه‌و زانیارییانه ده‌ست بكه‌وێت، دوای ئازادكردنیان و به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی سزاكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه دووچاری ده‌ستگیركردن نه‌بێته‌وه، ده‌توانێت وێنهیێكی حوكمی دادگاكه‌ی پێ بێت به‌ڵام ئه‌وانه‌یتر كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و حوكمیان ده‌رنه‌چوووه و ئازاد كراون ده‌توانن له ڕێگای فه‌رمانگه و لایه‌نه فه‌رمییه‌كانه‌وه داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستگیركردنیان بكه‌ن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ئاسانكاریی زۆریشیان بۆ ده‌كات، چوونكه له هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ڕاگرتنی تۆمه‌تباران پرۆسه‌یێكی شه‌فافه و له ژێر چاودێریی ده‌زگا فهرمییهكاندایه. بۆ نموونه که‌سێک كه فه‌رمانبه‌ر بێت له مووسڵ یان هه‌ر شارێكی دیكه و پێشتر له هه‌رێم به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كرابێت و دواتر ئازاد كرابێت، ده‌توانێت به شێوه‌ی فه‌رمی له ڕێگای فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆیه‌وه داوای به‌ڵگه‌نامه‌كان بكات چوونكه حكوومه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوێنی فه‌رمی ده‌كات."
ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستی و ده‌روونییانه كرد كه پێشكه‌ش به گیراوان ده‌كرێن و ڕاشیگه‌یاند: "به‌ندكراوه‌كان له كاتی پێویستدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن و ئه‌و ڕاگیراوانهیش كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان كراوه و بۆیان هه‌یه خواردنی تایبه‌ت بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ئه‌م جۆره به‌ندكراوانه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه چاودێریی باری ته‌ندروستییان ده‌كرێت."
دیندار زێباری ئاشکراشی کرد: "خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه سهرهتایییهكان وه‌ک (پێداویستیی چاره‌سه‌ركردن و ده‌رمان و ئامبۆڵانس و پزیشكی تایبه‌ت) دابین كراون، له ھه‌ر كاتێكیشدا ڕاگیراوان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری ھه‌بێ یاخود تووشی بارودۆخێكی ته‌ندروستیی سه‌خت ببن ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment