کارێک بکەن کە پۆلیس بەلای خەڵکەوە بەهێز، دادپەروەر و هۆشیار بێت

بەشی ئێران- نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە ژمارەیێک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی پۆلیسی وڵات چاویان بە ئایەتۆڵڵا خامنەیی کەوت لە دیدراەکەدا ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دەبێ هێزی ئینتزامی ئێران بەجۆرێک کار بکات کە هێزێکی بەهێز، دادپەروەر و هۆشیار بێت لای خەڵک.

کوردپرێس: بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی زانیاری گەیاندنی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری فەرماندەران و بەرپرسانی ھێزی ئینتیزامی، وێڕای ستایش کردنی پارێزەرانی ئاسایش، ئەم ھێزەی وەک دامەزراوەیێک ناساند کە بەردەوام لە بەر سەرنج و ھەڵسەنگاندنی خەڵک و بیروڕای گشتی دان.

فەرماندەی مەزنی ھێزە چەکدارەکان، پێشکەوتنی بێ وچانیان وەک پێویستییێکی ھێزی ئینتیزامی لێک دایەوە لە ئاراستەی گەییشتن بەو ئاستەی کە شۆڕش و نیزامی ئیسلامی چاوەڕوانی دەکات و وتیشی: بەشە جۆڕبەجۆرەکانی ھێزی ئینتیزامی لەوانە بنکەکانی پۆلیس، مۆڵگە و گەشت لێدەرەکانی ئەم ھێزە یەگبین بە بەرچاوی خەڵکەوەن و بۆچوون و لێکدانەوەکان لە بارەی ھێزی ئینتیزامییەوە ھەر بەم دامەزراوەیەوە ناوەستێ و تێکڕای ھێزە چەکدارەکان و نیزامی ئیسلامیش دەگرێتەوە.

بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بە پێشکەوتنە باشەکانی ھێزی ئینتیزامی لەوانە دڵخواز بوونی شێوازی ھەڵس و کەوت لەگەڵ خەڵک و سەردانیکارانیان لە ناوەندەکانی ئینتیزامی و پۆلیس لەچاو ڕابردوو، لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ئەم پێشکەوتنانە جەختی کرد و وتیشی: کرداری ھێزی ئینتیزامی دەبێ ژیرانە، بە تەگبیر و بۆ خەڵک بە تەواوی متمانەبەخش و جێگای دڵنیایی بێت.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئێران وتیان: پێویستە هێزی ئینتزامی بێ وچان بەرەوپێشچوون بەخۆوە ببینێت تاکوو پێگە و پلەی هاوڕێژی شۆڕش و نیزامی ئیسلامی بێت و بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک کەڵانتەرییەکان، بنکەکان و گەشتەکانی پۆلیس لە پێش چاوی خەڵکن و بڕیاردان لەسەر کارکردی هێزەکانی پۆلیس هەموو هێزە سەربازییەکان و نیزامی ئیسلامیش دەگرێتەوە.

شایانی باسە پێش لە وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش، سەردار ئەشتەری فەرماندەی هێزی ئینتزامی پۆلیس ڕاپۆرتێکی لە کارەکانی ئەو هێزە بۆ ڕێبەری خوێندەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50492

Your Comment

You are replying to: .
captcha