دادگا بڕیارەکەی دژ بە پارێزگاری کەرکووک هەڵوەشاندەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگا بڕیارەکەی دژ بە پارێزگاری کەرکووک هەڵوەشاندەوە و لێکۆڵینەوەی گەندەڵی لە ناوبراو هەڵپەسێردرا.

کوردپرێس: سەرچاوەیێکی نزیک لە پارێزگاری کەرکووک پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە سوومریە نیووزی ڕاگەیاند: دادگای باڵا بریاری لێکۆڵینەوە لە راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک-ی هەڵپەساردووە.

هاوکات هەمان سەرچاوە رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست هەڵپەسێردراوە و سەرلەبەیانی ئەمرۆ بابەتەکە کۆتایی پێهاتووە.

٢٠ی مانگی کانوونی یەکەم بە تۆمەتی گەندەڵی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دژی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک کرابووەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50491

Your Comment

You are replying to: .
captcha