کوردپرێس: سەرچاوەیێکی نزیک لە پارێزگاری کەرکووک پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە سوومریە نیووزی ڕاگەیاند: دادگای باڵا بریاری لێکۆڵینەوە لە راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک-ی هەڵپەساردووە.
هاوکات هەمان سەرچاوە رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوەکە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست هەڵپەسێردراوە و سەرلەبەیانی ئەمرۆ بابەتەکە کۆتایی پێهاتووە.
٢٠ی مانگی کانوونی یەکەم بە تۆمەتی گەندەڵی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دژی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک کرابووەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment