دادگای فیدڕاڵی عێراق: خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ناده‌ستوورییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ناده‌ستووری بوونی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌رده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ پێدانی خانه‌نشینی به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌کانی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان جیاواز له‌ خانه‌نشینی یه‌کگرتووی عێراق، ناده‌ستوورییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادیی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حموود و به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامان دانیشتنی‌ خۆی‌ ئه‌نجام دا و چاوی‌ خشانده‌وه‌ به‌و تانانه‌ی‌ كه‌ ئاراسته‌ی‌ چه‌ند مادده‌یێكی‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و پێكهاته‌كه‌ی‌ ژماره‌ (13)ی‌ ساڵی‌ (2018) كرابوون.

ئه‌یاس سامۆک وته‌بێژی‌ دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: دادگا پاش ته‌واوبوونی‌ ڕێكاره‌ یاسایییه‌كانی‌ و پێداچوونه‌وه‌ی‌ به‌و ماددانه‌ی‌ تانه‌یان لێدرابوو، بڕیاری‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و مادانه‌وه‌ ده‌ركرد كه‌ تانه‌یان ئاراسته‌ كرابوو.

ناوبراو وتیشی‌: (25) ماده‌ی‌ یاسایی‌ تانه‌یان له ‌دژ خرابوووه‌ڕوو به‌ڵام دادگای‌ باڵای‌ ئیتیحادی‌ بڕیاری دا به‌ ناده‌ستووری بوونی‌ (5) له‌ مادده‌كان كه‌ ئه‌وانیش بریتی‌ بوون له‌ ماده‌كانی‌ (6) و (11) و (13) و (17) و (68) و هه‌روه‌ها ماده‌كانی‌تر سه‌رجه‌میان به‌ ده‌ستووری‌ له‌ قه‌ڵه‌م دران.

ئه‌یاس سامۆک ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوووه‌ كه‌ ماده‌ی‌ (13)ی‌ ناو یاساكه‌ كه‌ تیایدا مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و دوو جێگره‌كه‌ی‌ و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ته‌رخان كرابوو به‌پێی‌ یاسایێک جیاواز له‌ یاسای‌ خانه‌نشینی‌ یه‌كگرتووی‌ عێراق، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ناده‌ستووری‌ له‌ قه‌ڵه‌م درا.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50486

Your Comment

You are replying to: .
captcha