به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کوردی سووریا نیگه‌رانیی خۆیانیان ڕاگه‌یاندوووه هه‌مبه‌ر ڕاگه‌یاندنی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا و دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا و داوایان له کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش کردوووه که پابه‌ند بن به به‌ڵێنه‌کانیان له به‌رانبه‌ر کورددا.
ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) داوا له ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش ده‌کات که له سووریا بمێننه‌وه و ڕێگری له هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا بکه‌ن به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ له دوایین توویتی خۆیدا جه‌ختی له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا کردوووه و ڕایگه‌یاند که پلانى ئه‌وه‌مان هه‌بوو 3 مانگ له سووریا بمێنینه‌وه ئه‌وه‌ش پێش 7 ساڵ بوو به‌ڵام نه‌ڕۆشتین و ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ نیشتمان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کوردی سووریا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندوووه: كاتێک ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه له سووریا بن پێویسته پابه‌ند بن به به‌ڵێنه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌وێش نه‌مێنن ده‌توانن لانیكه‌م بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكه‌ن و ئه‌ركی سه‌ر شانیانه ڕێگر بن له ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و ڕێگری له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment