دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا، مەکگۆرک دەستی لەکارکێشایەوە

بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمریکی بە ئاژانسەکانیان راگەیاندووە، برێت مەکگۆرگ، نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەستی لەکارکێشاوەتەوە و نامەی دەست­لەکارکێشانەوەکەشی رادەستی وەزیری دەرەوە کردووە.

کوردپرێس:

دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سووریا، برێت مەکگۆرگ دەبێتە دووەم کەس دوای جەیمس ماتیس ، وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەست لەکاربكێشێتەوە، ئەوەش وەکوو دژایەتیی ئەو بڕیارە.

مەکگۆرک 11 رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، بێ بنەمایە بڵێین داعش کۆتایی هاتووە و ناژیرانەیە هێزەکانی ئەمریکا بکشێنینەوە.

نێردەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە 2015ـەوە لەلایەن باراک ئۆباماوە دیاری کراوە و تاکە بەرپرسی باڵاشە لە لایەن ترەمپ لە کارەکەی هێڵدراوەتەوە.

برێت مەکگۆرک لە نامەی دەست­لەکارکێشانەوەکەی گوتوویەتی، چەکدارانی داعش هەڵدێن، بەڵام تێکنەشکاون.

مەکگۆرک دەشڵێت، کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا زووتر لەوادەی خۆی لە سووریا چەند دۆخێک دروست دەکات کە داعش دروست دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسە دیموکراتە ئاماژەی بە دەستکەوتەکان کردووە کە بەهۆی خێراکردنی شەڕی دژی داعش دەست هاتوون، بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە.

دەست­لەکارکێشانەوەی مەکگۆرک لە 31ـی کانوونی یەکەم کاری پێدەکرێت، بڕیار بوو تا ناوەڕاستی مانگی شووباتی 2019 و تاوەکوو کاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی هاوپەیمانانی دژ بە داعش لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، بەڵام دوای بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سووریا رایگەیاند، چی دیکە ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت.

News Code 50467

Your Comment

You are replying to: .
captcha