بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەنووسیدا لە تەرابلوس لەگەڵ هاوتا لیبییەکەیدا وتی: "وەک چۆن لە قەڵغانی فوراتدا زیاتر لە چوار هەزار چەکداری داعشمان لەناو برد و لە هێرشیشماندا بۆ سەر عەفرین هیچ کەسێک نەیتوانی رامانبگرێت، ئاواش لە ئۆپەراسیۆنەکانماندا بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات کەس ناتوانێت ببێتە رێگرمان".
دەبارەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پەیەدە لە رۆژئاوا بۆ دروست کردنی پشتیوانی، چاوشئۆغڵو رایگەیاند ئەگەر ئەم چاوپێکەوتنانەی پەیەدە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا بۆ پاراستنیان بێت لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە پاش کشانەوەی ئەمریکا، ئەوا با لەبیری نەکەن چۆن کەس نەیتوانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و هێرشەکانمان بۆ سەر عەفرین رابگرێت، چۆن لە شاخەکانی عەفریندا هێرشمان کردە سەریان، لە خۆرهەڵاتی فوراتیش هیچ کەسێک ناتوانێت لە لەناوبردنییاندا ببێتە رێگرمان.
دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاند بۆ ماوەیێکی نادیار ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر خۆرهەڵاتی فورات دوا خستووە.ژ
کۆدی هەواڵنێر:60113
Your Comment