به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاكان جبووری له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه که له‌باره‌ی دۆسیه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه زانیاری‌یان به نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و وه‌زاره‌تی دارایی داوه بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی میكانیزمی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌پێی یاسای ژماره 18ی ساڵی 2008 و تۆماركردن و فرۆشتنی به هاووڵاتییان.
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووک ئه‌وه‌شی وتوووه: دادوه‌ری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وته‌كانی نوێنه‌ری یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆمار نه‌كردوووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نه‌كردوووه، له كاتێكدا پێویست بوو چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان بكات یان داوا له ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه له ڕووی ئیدارییه‌وه وه‌كوو لایه‌نێكی تایبه‌تمه‌ند و بێلایه‌ن.
ڕاكان جبووری جه‌ختیشی كردۆته‌وه: "به‌پێی یاسا به‌رده‌وامم له ئه‌ركه‌كه‌م وه‌ک پارێزگاری كه‌ركووک و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی پرسی بڕیاری ده‌ستگیركردنیشم تاوه‌كوو ئێستا به‌رده‌وامن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه به تۆمه‌تی به‌فیڕۆدانی موڵک و ماڵی گشتی و دیارنه‌مانی بڕێک پاره له بودجه‌ی پارێزگاكه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ڕاكان جبووری ده‌رچووبوو.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment