کوردپرێس: فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە هۆی هەبوونی بنکە و بارەگای پەکەکە لە شنگال، ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکەن و چەندین جاریشە ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕاستەوخۆ هۆشداریی دەداتە پەکەکە و لق و پۆپهکانی لە شنگال و چەندین ناوچەی تر.
بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر ڕەوشی شنگال ئاوها بەردەوام بێت، ترسمان هەیە تورکیا هاوشێوەی عەفرین لهشكر بێنیتە سهر شنگال؛ ههڵبهت ئەمە هۆکاری نەبوونی هێزە نایاساییەکانە و چەندین جاریش داوامان لە پەکەکە کردووە ئەو ناوچانە بەجێ بێڵێت".
قادر قاچاخ جهخت دهكاتهوه لهوهی، كه پەکەکە و چەندین هێزی تر بوونەتە هۆکاری ئەوەی خەڵکی سڤیل ببنە قوربانیی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و خەڵک لە ترسی ئەوە ناگەڕینەوە ناوچەکانیان.
لە کاتی کردنەوەی چەند پرۆژەیێک لە شاری دەنیزلی لە تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی: "وەک چۆن شەوێک لەناکاو چووینە عەفرین، ئاوها بەڵێنمان دا لە شنگالیش ئۆپەراسیۆنەکانمان ئەنجام بدەین و گوتیشی ئێمە بەڵین دەدەین و جێبەجێی دەکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment