به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاوارنیووز سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوووه که ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه سوودیان لێ ده‌بینن و ئه‌گه‌ر بشڕۆنهوه گرنگترین شت به‌لایانه‌وه به‌رگریی گهلهكهیانه بۆیه هیواكانیان به هێزه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه هه‌ڵنه‌واسیوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا ئێستا كات و چۆنیه‌تیی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان پێ ڕانه‌گه‌یاندووین."
ئاڵدار خه‌لیل ڕاشیگه‌یاند: "به قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بین بۆیه وا ده‌خوازێت هه‌ڵسه‌نگاندنی باش بكه‌ین، ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ئیداره و تاقیكردنه‌وه‌یه كرد كه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریادا هه‌یه، پێشتر سه‌رۆكی توركیا پشتیوانی له داعشی كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆبانی و هێرشیشی كرده سه‌ر كانتۆنی عفرین و هه‌موو رێگایێكی سیاسی و دیپلۆماتی گرتوووهتهبهر له‌پێناو شكستهێنان به خه‌باته‌کانی باكووری سووریا".
باسی له‌وه‌ش كردوووه که پێویسته فشار بكرێته سه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
له كۆتاییی وته‌كانیدا ئاڵدار خه‌لیل جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی ڕێكخستن و هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا توانای به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیان هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment