ئاڵدار خه‌لیل: هیوامان به‌ هێزه‌ بیانییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسیوه‌

به‌شی سووریا- لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماتییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی له‌ سووریا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ هیواكانیان به‌ هێزه‌ بیانییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل له ‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هاوارنیووز سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر بمێننه‌وه‌ سوودیان لێ ده‌بینن و ئه‌گه‌ر بشڕۆنه‌وه‌ گرنگترین شت به‌لایانه‌وه‌ به‌رگریی گه‌له‌كه‌یانه‌ بۆیه‌ هیواكانیان به‌ هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵنه‌واسیوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه:‌ "ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا ئێستا كات و چۆنیه‌تیی كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان پێ ڕانه‌گه‌یاندووین."

ئاڵدار خه‌لیل ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌ قۆناغێكی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بین بۆیه‌ وا ده‌خوازێت هه‌ڵسه‌نگاندنی باش بكه‌ین، ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و ئیداره‌ و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ كرد كه‌ له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریادا هه‌یه‌، پێشتر سه‌رۆكی توركیا پشتیوانی له‌ داعشی كرد بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كۆبانی و هێرشیشی كرده ‌سه‌ر كانتۆنی عفرین و هه‌موو رێگایێكی سیاسی و دیپلۆماتی گرتوووه‌ته‌به‌ر له‌پێناو شكستهێنان به‌ خه‌باته‌کانی باكووری سووریا".

باسی له‌وه‌ش كردوووه‌ که‌ پێویسته‌ فشار بكرێته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ڕاگرتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.

له‌ كۆتاییی وته‌كانیدا ئاڵدار خه‌لیل جه‌ختی كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی ڕێكخستن و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا توانای به‌رگری و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌ردۆغانیان هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50420

Your Comment

You are replying to: .
captcha