به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆک كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه که ڕۆژی چوارشه‌ممه (19-12-2018) له کۆشکی سه‌لام له به‌غداد به‌رهه‌م ساڵح پێشوازی کرد له جینین هینس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان له عێراق و له دیداره‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی كرد به هه‌وڵى چڕ‌وپڕ و جووڵه‌ى سیاسى له ئاسته جیاوازه‌كان بۆ پێكهێنان و ته‌واو کردنی كابینه وه‌زارییه‌که و ته‌ئكیدیشى كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیی سه‌رۆک وه‌زیران له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان له قۆناغى داهاتوودا.
ناوبراو وتیشى: عێراق هیواخوازه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان ڕۆڵى كارا و به‌رچاو ببینێ له قۆناغى داهاتووى عێراق و ئه‌و كێشه كهڵهكهبووانهى كه به‌هۆى په‌لامارى داگیركارى داعشى تیرۆریست بۆ سه‌ر چه‌ند شارێكى عێراق له دواى ساڵى 2014وه دروست بوووه.
له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح پیرۆزبایی له بلاسخارت كرد به بۆنه‌ى ئه‌ركه نوێكه‌ى له عێراق و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست له كاره‌كه‌یدا و دووپاتیشى كرده‌وه سه‌رۆكایه‌تىی كۆمار پشتگیر و پشتیوانى ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ركه مرۆیییهكان به باشی جێبه‌جێ بكات و ئاشتىی كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌قامگیر بێت و ئارامی به‌دى بێت له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرى لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستى و به‌دیهێنانى مافه‌كانى مرۆڤ.
له‌لاى خۆیه‌وه بلاسخارت ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق له بواره جیاجیاكان له‌پێناو سه‌قامگیریی به‌رده‌وام و ڕۆڵى ئه‌و هه‌وڵه گرنگانهشى به‌رز نرخاند كه سه‌رۆک كۆمار ده‌یبینێ له‌پێناو لێکنزیکكردنهوهى بیروڕاكان له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پته‌وكردنى یه‌كێتیی نیشتمانى.
سه‌رچاوه: میدیاکانی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment